کوردستانی
چەند شەپۆلێكی یەك لەدوای یەكی سەرما و بەفربارین روو لە ناوچەكەمان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەكی كەشناسی باس لە هاتنی چەند شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین دەكات بۆ سەر ناوچەكەمان و ئەوەش دەڵێت "لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە دەستپێدەكات".
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "لە كۆتایەكانی ئەم مانگە یەكەم دابەزینی نزمە پاڵەپەستۆی ساردی جەمسەری لە باكور و رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر ناوچەكانمان سیستەمێكی یەك لەدوای یەك دەبێت تا سەرەتاكانی مانگی ئایندە چەند شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارین لەگەڵ خۆیدا ئەھێنێت".
باسی لەوەشكردووە "لەماوەی رابردوودا بەھێزی گێژەڵوكە جەمسەریەكانمان بینی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و ئەم چەند رۆژەش شەپۆلێكی بەھێزی بەفر بارین رۆژھەڵاتی ئاسیای گرتووەتەوە و سەرجەم حاڵەتەكانیش بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو تا ئەم كاتە بەھێزترن".
ك م

بیروڕا