کوردستانی
روونكردنەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەبارەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان محمود
بەیانی ئەو وادەیە كۆتایی دێت كە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندبوو بۆ كەمكردنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵان و وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێمیش دەڵێت "تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی ئەو وادەیە و مەگەر لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری نوێ بدرێت".
كوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ 21ی 12ی 2022 دوایین وادەیە بۆ لێخۆشبوونی بەشێكی پارەی نەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵان و بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە هەر ماڵێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت سزاكەی مانگانە دەكرێتە 80 هەزار دینار و بۆ دوكانەكان و شوێنە بازرگانییەكانیش 200 هەزار دینارە".
باسی لەوەشكرد "تا ئێستا هیچ بڕیارێكی رەسمی نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی بەشێكی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو و بەیانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و نازانرێت كاتەكەی درێژ دەكرێتەوە یا كۆتایی دێت".
دوای دانانی پێوەری ئاوی ماڵان حكومەتی هەرێمی كوردستان سزای دیاریكرد بۆ ئەوكەسانەی پێوەری ئاو نەبەستن و بەوەش بۆ ماڵان 80 هەزار دینار وەردەگیرا بۆ مانگێك، بەڵام بۆ دوكان و شوێنە بازرگانییەكان سزای نەبەستنی پێوەری ئاو 200 هەزار دینار دیاریكرابوو، لەماوەی رابردووش حكومەتی هەرێم مۆڵەتیدا بە هاوڵاتییان بۆ بەستنی پێوەری ئاو و بەوەش سزاكەی كەمكردەوە بەجرێك مانگانە لەناو شارەكان بۆ ماڵان 20 هەزار دینار دیاریكراوە و بۆ دەرەوەی شارەكانیش بۆ مانگێك 10 هەزار دینارە و ئەو وادەیەش تا 21ی 12ی 2022 دیاریكرابوو واتە سبەینێ كۆتایی دێت".
ك م

بیروڕا