کوردستانی

كەشناسی هەرێم وادەی باران بارینی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی هەرێم وادەی باران بارینی راگەیاند
مەودا میدیا-

بەشی پێشبینییەكانی كەش و هەوا رایگەیاندووە " لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی كورت مەودای بارانبارین روو لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێكی پارێزگای هەڵەبجە و باشوری پارێزگای سلێمانی  دەكات و لە سنوری قەزای خانەقین و مەندەلی دەوروبەری زیاتر دەبێت و هەمان رۆژ كاریگەرییەكەی كۆتایی دێت".

بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "كاریگەری هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور و كەنداوی عەرەبی كاردەكاتە سەر بەشێك لە ناوچە كانی باشوری عیراق و پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و باشوری  پارێزگای سلێمانی  و لەكاتەكانی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە بە هۆی ئەم  كاریگەرییە باران بارین روو لە بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای هەڵەبجە و بەشێكی ناوچەكانی باشوری پارێزگای سلێمانی  دەكات".

باسی لەوەشكردووە "بارانبارینەكە بەشیوەی نمە بارانەو هەندێك جار بارانی مامناوەند لە ناوچەی جیا جیاكان دەبارێت و لە سنوری قەزای خانەقین و مەندەلی دەوروبەری زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لە گەڵدا دەبێت و لە هەمان رۆژدا كاریگەری ئەم شەپۆلە كورت مەودایە كۆتای دێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan