کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: كوردبوون شانازیمانە و مانەوەمان پەیوەستە بە یەكبوون و یەكڕیزیمانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی سیاسیی رۆژئاوا و ھەرێمی كوردستان و پێشهاتە سیاسییەكانی پەیوەست بە پرسی كورد تاوتوێكرا و جەخت لە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان كرایەوە.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا مەزڵوم كۆبانێ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رۆژئاوا دەربڕی و رایگەیاند، رۆژئاوا هاوكاری و پشتیوانییە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبیرناكات كە بەردەوام پشتیوانێكی راستگۆ و دڵسۆزی ئێمە بوون، بەتایبەت هێزەكانی دژەتیرۆر كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە سەرخستنی پرۆسە ئەمنی و سەربازییەكانی رۆژئاوا دژ بە داعش هەبووە و ئەمەش جێگای شانازیمانە.
لەبارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گرفتەكانی بەردەم پرسی كورد لە ناوچەكە، مەزڵوم كۆبانێ وتی "هەموو هەوڵێكمان لەپێناو ئازادیی كورد و پاراستنی مافەكانمانە".
لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند "هەموو هەوڵێك دەدەین تاوەكو گفتوگۆ بكەینە بنەمای چارسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا".
وتیشی "بەدڵنیاییەوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ رۆژئاوا بەردەوام دەبێت و گەشەی زیاتری پێدەدەین. یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت، كوردبوون شانازیمانە و مانەوەمان پەیوەستە بە یەكبوون و یەكڕیزیمانەوە".
ھەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ روونیكردەوە یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی رۆژئاوا پاراستنی ماف، كەلتوور و زمانی كوردییە لە ناوچەكە و بۆ ئەمەش بەشانازییەوە پشتیوانتان دەبین. دەستپێشخەرییە نیشتمانییەكەی یەكێتیش لەپێناو یەكبوونی گەلی كورد و یەكگوتاریمانە لەبەرامبەر پرسە چارەنووسسازەكان و پاراستن و بەدیهێنانی مافەكانمان. دەمانەوێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستەكانمان پەیوەندییەكی تەندروستمان هەبێت و ئاشتی و تەبایی بنەمای پەیوەندییەكانمان بێت، ئەمەش میراتی سەرۆك مام جەلالە و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین.
ك م

بیروڕا