کوردستانی

رۆژئاوای كوردستان... سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەزڵوم كۆبانێ کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژئاوای كوردستان... سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەزڵوم كۆبانێ کۆبوونەوە
لە رۆژئاوای كوردستان سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەزڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەیەكدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، جەخت لە پەرەپێدان و پتەوکردنی هەماهەنگییەکان کرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرد و وتی، لەماوەی رابردوودا هێزەكانمان سەروەری گەورەیان تۆماركردووە و گورزی كوشندەیان لە تیرۆریستان وەشاندووە. دڵنیاین بە هەماهەنگی و هاریكاری زیاتری نێوانمان دەتوانین سەركەوتنی گەورەتر تۆماربكەین، بەتایبەت لەو ناوچانەی نێوان سوریا و عیراق كە بۆشایی ئەمنی هەیە و جمجوڵی تیرۆریستانی تێدایە.

Qaiwan
Qaiwan