کوردستانی
کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لە سبەینێ پێنجشەممەوە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش و هۆبەکانییەوە رادەگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2022 هاتوچۆی ههولێر رایگەیاند "سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2022/12/22 راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش هۆبەکانییەوە رادەگیرێت تاوەکو رۆژی 2023/1/2 بەهۆی تەواوبونی ساڵی ژمێریاری".
ئاماژە بەوەکراوە "بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کەلەو ماوەیە سەردان نەکەن، هەربابەتێکیش لەو ماوەی راگرتنە بەسەربچێت وەکو ساڵانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردن بۆیان قەرەبو دەکرێتەوە لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوام و هیچ کەسێک تووشی سزادان نابێتەوە".
س.ر

بیروڕا