کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پلانێکی نوێ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و ئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندنی حکومەت لە بەغدا دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت و تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنورییەکان و دیوانی چاودێری دارایی".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دوو تەوەری دیکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت کە بریتین لە، خستنەڕووی زانیاری لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان و راگیراوانی سیاسی و خستنەڕووی پلانی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا".
س.ر
س.ر
بیروڕا