کوردستانی

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی یەکەم و سبەینێ پێنجشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەمم ئاسمان لە نێوان  نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 22 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لە هەندێک کاتدا هەورى تەواو دەبێت، لەگەل ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەکانى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لەکاتەکانی ئێوارەدا، پلەكانی گەرما لەنێوان 14 بۆ 20 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan