کوردستانی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە لەسەر رێگەی دێلێژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان دوو بارهەڵگردا روویداوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2022 کاتژمێر 6:23 خولەکی بەیانی لەسەر رێگەی دێلێژە لەنێوان دوو بارهەڵگر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا".

ئاماژە بەوەشکراوە  "رووداوەکەش لە ئەنجامی تێپەڕاندنی هەڵەی یەکێک لە بارهەڵگرەکانەوە بووە لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی دیکەشیان برینداربووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan