کوردستانی

لەبارەی قەرزێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی قەرزێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداریی هاوبەشانی کارەبای بازرگانی و پیشه‌سازی دەکاتەوە ئەوانەی قەرزی کارەباکەیان گەیشتووەتە دوو ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ (2) ملیۆن دینار زیاتر قه‌رزدارن له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا پاكتاوی قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن".

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە "به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بە نەدانەوەی ئەو قەرزە له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ كاره‌باكانیان ده‌بڕێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan