کوردستانی
یەکێتی پیاوان: لە ساڵی 2022دا 423 سکاڵای جیاواز تۆمارکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 1ی تشرینی دووەمی 2022 لە یەکێتی پیاوان 423 سکاڵای جیاواز تۆمارکراون, ئاماژە بەوەشدەکات ئامارەکان بەراورد بە ساڵانی رابردوو نە زیادیکردووە و نە کەمیشیکردووە.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لەبارەی تووندوتیژەکانی بەرانبەر بە پیاوان لە ساڵی 2022دا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو ئامارەی لامانە لە 1ی کانونی دووەمی 2022 تاوەکو 1ی تشرینی دووەمی 2022 لە یەکێتی پیاوان 423 سکاڵای جیاواز تۆمارکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 423 سکاڵایە 48 حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە و پێنج حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنان بە هاوکاری کەسانی دیکە هەبووە، هەروەها ئەم ئامارە پێمان دەڵێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو نە زیادیکردووە و نە کەمیشیکردووە".
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "پاڵنەر و هۆکارەکانی سکاڵا و تووندوتیژییەکان بۆ لایەنی ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە".
س.ر

بیروڕا