کوردستانی

رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کارەساتی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کارەساتی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەوشکێی شاری دهۆک بەهۆی تەزووی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرت لەئەنجامدا منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا و ژنێکیش برینداربوو.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2022 ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە لە گەڕەکی حەوشکێی بەوهۆیەوە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستداوە و ژنێکیش برینداربووە و دەموچاوی سووتاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە بەهۆی تەزووی کارەباوە بووە و هەر ئەو ژن و منداڵە لە ماڵەکەدا بوون و تیمەکانمان هەرزوو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan