کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی قەزای دوکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

عه‌قید ئومێد عه‌بدڵڵا حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای دوكان به‌ترافیك ئێف ئێمی راگه‌یاند "رووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان – رانیه‌، له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌ جۆری سكانیا فلات له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی له‌جۆری كیا ریۆ روویدا‌".

ئاماژە بەوەکراوە "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێر‌ و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌ هه‌رسێكیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن‌ و پێكدێن له‌ دایك‌ و دوو منداڵ‌ و منداڵێكی دیكه‌یان له‌ رووداوكه‌دا برینداربوو".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan