گێتی
تاڵیبان خوێندنی کچانی لە زانکۆکان قەدەغە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای تالێبان لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ هەموو زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان ناردووە، ئاگاداری کردوونەتەوە خوێندنی کچان لە زانکۆکان تا کاتێکی نادیار قەدەغەیە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای تالێبان لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ هەموو زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان ناردووە، ئاگاداری کردوونەتەوە خوێندنی کچان لە زانکۆکان تا کاتێکی نادیار قەدەغەیە.
هەرەوەها وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، پێویستە بە زووترین کات بڕیارەکە بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای تالیبان زیائەدین هاشمی، راگەیەندراوەکەی لە تویتەری خۆی داناوە و دڵنیایی داوە لە بڕیارەکە.
قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە زانکۆکان لەکاتێکدایە کەمتر لە 3 مانگی دیکە تاقیکردنەوەکانی زانکۆکانی ئەفغانستان بەڕێوە دەچێت.
ژ.م
ژ.م