کوردستانی

لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12
مەودا میدیا-

لەگەڵ ئەوەی چەند دەنگۆیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكراوەتەوەو باس لەوەدەكرێت لە 25ی ئەم مانگە ئەگەر 400 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێم رەوانە بكرێت دەست بەدابەشكردنی دەكرێت و لە ئەگەری دواكەوتنی پارەكەش لە سەرەتای مانگی داهاتووی ساڵی تازە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییش دەڵێت "تا ئێستا هیچ بەرچاو روونییەك نییە كەی مووچە دابەش دەكرێت".

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مەودا میدیا وتی "تا ئێستا هیچ بەرچاو رونییەك نییە لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە".

باسی لەوەشكرد "بڕیاری دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە تەنیا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەدرێت و مەرج نییە چاوەڕوانی هاتنی 400 ملیار دیناری پشكی هەرێم بكرێت و هەركات گەنجینەكان پارەی تێدا بێت و بڕیار بدرێت مووچە دابەش دەكرێت".
 
ك م 

Qaiwan
Qaiwan