کوردستانی
دابەشكردنی نەوتی سپی راگیراوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێك دەەڵێت "دابەشكردنی نەوتی سپی راگیراوە". وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە "تا 19ی كانوونی یەكەمی 2022، 36 ملیۆن و 869 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، دابەشكراوە و پرۆسەكەش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامی دەبێت".
دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان راگیراوە و ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا یەك ملیۆن ماڵ نەوتیان وەرنەگرتووە".
هاوكات ئەمڕۆ ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دوایین ئاماری وەبەرهێنانی كانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی ئاشكرا كردو رایگەیاندووە "تا 19ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ، 184 هەزار و 347 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەكەش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامی دەبێت".
باسی لەوەشكردووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی تەرخانكردووە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دابینكردووە. هەروەها پاڵپشتیی حكومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێك دەگاتە 65% و هاوڵاتییان تەنیا لە 35%ی نرخەكەی دەدەن".
ك م

بیروڕا