کوردستانی

یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان گەڕاندنەوەی مووچەی 200 كەسی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان گەڕاندنەوەی مووچەی 200 كەسی راگەیاند
مەودا میدیا-

بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی كە یەكێتیی كەمئەندامان بڵاویكردووەتەوە تێیدا ئەوە راگەیەندراوە كە پێدانی كۆمەكی كەمئەندامی بەردەوامی دەبێت بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی كە لەهەمان كاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن بەمەرجێك راپۆرتی پزیشكی نوێیان هەبێت. 

یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاندووە "توانراوە مووچەی نزیكەی 200 كەمئەندامی میراتگر بگەڕێنرێتەوە كە بەهۆی سیستمی چاكسازی راگیرابوو".

باسی لەوەشكردووە "لە مانگی داهاتووەوە ئەو كەسانە دەتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی مووچەی كەمئەندامان و مووچەی میراتگرانیش".

ك م
Qaiwan
Qaiwan