کوردستانی
پۆلیسی هەولێر لەبارەی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلسی هەولێر لەبارەی تەقە كردنەكەی ئەمڕۆی تێرمیناڵی بەغدا لە پارێزگاكە روونكردنەوە دەدات و دەڵێت "شەش كەس لە ئاژاوە گێڕەكان دەستگیر كراون".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ رێكەوتی 21-12-2022 كاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە بەبوونی رووداوێكی تەقەكردن لە (تێرمیناڵی بەغدا) و دوای گەیشتنی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەركەوت كەوا لە نێوان بەڵێندەر و ئەو كەسانەی كە كار لە شوێنی ناوبراو دەكەن بووەتە دەمەقاڵیان و لەئاكامدا تەقە لەنێوانیان درووست بووە".
باسی لەوەشكردووە "بەهۆی ئەو كێشەیەوە شەش كەس لە ئاژاوەگێڕەكان دەستگیركران كە یەكێكیان تەقەی كردووە و دەست بەسەر چەكی بەكارهاتووشداگیرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و پەڕاوەكە رەوانەی بەردەم دادوەری ئێشكگر كرا بۆ ئەوەی رێككاری یاسایی دەرحەق بەو تەقەكەرانە بگیرێتەبەر".
ك م

بیروڕا