کوردستانی
کچە ئەندازیارێک لەسلێمانی گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەکاتی کارکردن لەسەر یەکێک لەپرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسلێمانی کچێکی ئەندازیار دەکەوێتە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات، لەئێستادا پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ چۆنێتی گیانلەدەستدانەکەی لەلایەن پۆلیسەوە کراوەتەوە.
لەکاتی کارکردن لەسەر یەکێک لەپرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسلێمانی کچێکی ئەندازیار دەکەوێتە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات، لەئێستادا پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ چۆنێتی گیانلەدەستدانەکەی لەلایەن پۆلیسەوە کراوەتەوە.
نینا حسێن کچێکی ئەندازیار لە سلێمانی لەکاتی کارکردن لەسەر یەکێک لەپرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکەوێتە خوارەوە و دوای كەوتنە ناو مەنهۆڵێكی پڕۆژەكە بریندار دەبێت و دواتر دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
رووداوەکە هەفتەی رابردوو روویداوە، لەدوای گەیاندنی نینا بۆ نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک، دوێنێ گیانیلەدەستداوە.
لەئێستادا پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ چۆنێتی گیانلەدەستدانەکەی لەلایەن پۆلیسەوە کراوەتەوە.
سەندیکای کرێکارانی کوردستان بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەکاتی کارکردن پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی رەچاو بکرێت، بەڵام زۆرجار کەمتەرخەمی لەلایەن کرێکارانەوە هەیە، بەگشتی 90%ی روداوەکانی مردنی کرێکاران لەکاتی کارکردندا بۆ نەبونی کەرەستەی پاراستنی سەلامەتی دەگەڕێتەوە.
ژ.م
بیروڕا


