کوردستانی
تەندروستی سلێمانی؛ لەرۆژانی پشوودا ئەم نەخۆشخانانە 24 کاتژمێر کراوەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لە رۆژانی پشوودا چەند نەخۆشخانەیەکی شارەکە 24 کاتژمێر کراوە دەبن و لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێک هاوڵاتییان دەتوانن سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ، هەموو نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بە تیشكی شێرپەنجە، سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە و تیمەکانی "چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشیە گوازراوەکان" بە شێوەیەکی ئێشکگر دەوام دەکەن.
هەورەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەگەری بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو سەردانی نەخۆشخانە بکەن یان پەیوەندی بە ژمارە 122ی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیەوە بکەن بۆ ئەوەی بچن بەهانایانەوە.
پشووەکانی سەری ساڵی نوێ لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەم هەفتەوە دەستپێدەکەن و هەتا رۆژی 2ی 1ی ساڵی 2023 بەردەوام دەبن.
پشووەکانی سەری ساڵی نوێ لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەم هەفتەوە دەستپێدەکەن و هەتا رۆژی 2ی 1ی ساڵی 2023 بەردەوام دەبن.
ژ.م
بیروڕا


