کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی سەری ساڵ هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەڕێوە ناچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی سەری ساڵ هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەڕێوە ناچێت
مەودا میدیا-


لەبارەی ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیکردن لە هاتنی ساڵی نوێ، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم رایگەیاند، هیچ مەراسمێکی فەرمی لە هەرێم بەڕێوە ناچێت، تەنها شارەکان دەڕازێنرێنەوە.

 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوانەی رابردوو کە لەسلێمانی و دهۆک روویدا بەتایبەت تەقینەوەی سیستەمی غاز کە قوربانی لێکەوتەوە بڕیار وایە هیچ بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ سه‌ری ساڵ بەڕێوە نەچێت‌، به‌ڵام خەڵك خۆیان دەتوانن خۆشیی خۆیان دەرببڕن.

دەربارەی پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە بۆنەکانی سەری ساڵ لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، حكوومەتی هەرێم ئاسایشی سەری ساڵ دەپارێزێت و هەروەها بە مەبەستی پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە بۆ پشوەکانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچوو، تەواوی ڕێوشوێنی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان جێبەجێ دەكەن.

سەبارەت بە ئاماری هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم، دەزگای میدیا و زانیاری راشیگەیاند، لەساڵی 2021 ژمارەی گەشتیاران چوار ملیۆن و 189 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناو هەرێم.

لەبارەی پلانی دەستەی گەشتوگوزار لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلانی دەستەی گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 زیادکردنی ئەو ژمارەیە بوو بە ڕێژەی  50% واتا زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ 6 ملیۆن گەشتیار.

لەگەڵ هاتنی سەری ساڵی نوێی میلادی بۆنە و ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر لە شوێنە گشتییەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوە دەچێت و ساڵانە خۆڕسک لەسلێمانی و شەقامی سالم خەڵک خۆشی و شادی دەردەبڕن.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan