کوردستانی

دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنان و دروستکردنی براندی کوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنان و دروستکردنی براندی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا-
 
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەکۆتاییەکانی ساڵدا رایگەیاند، زیاتر لە هەزار دەرفەتی وەبەرهێنانیان لەئێستادا ئامادەیە و لەماوەی ساڵی رابردوشدا 13 هەزار مۆڵەتی وەبەرهێنان لە هەرێم هەڵوەشاوەتەوە.


محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنان و دروستکردنی براندی کوردستان، پلانی ساڵی 2023ی وەبەرهێنان ئامادەیە و لە پلانەکەدا زیاتر لە هەزارو 300 دەرفەتی وەبەرهێنان هەیە، هەروەها زیاتر لە 130 هەزار دەستی کار بە شێوەی راستەوخۆی تێدایە و بە هەزاران کەسی دیکەش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەرفەتی کاریان بۆ رەخساوە و هەروەها هەوڵدراوە  %75 پرۆژەکان دەستی کاری ناوخۆیی بێت.

سەرۆکی دەستەکە باسیلەوەش کرد، لەماوەی ساڵی رابردوودا 13 هەزار مۆڵەتی وەبەرهێنان لە هەرێم هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ئەمساڵ 2022 لە کۆی 89 پڕۆژەی وەبەرهێنان، تەنها دوو پڕۆژەیان بیانی بووە.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan