کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسول عەلی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد.
لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای هەواڵپرسی و هیوای تەندروستییەكی باش بۆ كاك كۆسرەت، كورتەیەكی لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پڕۆسەی سیاسی خستەڕوو، مێژووی پڕ سەروەری و خەباتی كاك كۆسرەتی بەرزنرخاند كە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە لە خاكی كوردستان و ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشیووە.
دڵنیایشیدا كە یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە و وتی “ئێمە بە شوێنپێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەت و هەموو سەركردە تێكۆشەرەكانی تردا هەنگاودەنێین و یەكێتییەكەمان دەپارێزین".
ك م

بیروڕا