کوردستانی
رووادوێكی سەختی هاتوچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە "بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان كیایەكی تایبەت و حەفارەیەك دوو كەس بوونەتە قوربانی و هەردوو شۆفێریش بە خەتەباری رووداوەكە دیاریكران".
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە "كاتژمێر6:15 خولەكی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ی 12ی 2022 لەسەر رێگای سەرەكی "شەقلاوە باسرمە قەندیل" كیایەكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێئاگایی خۆی كێشاوە بەدواوەی حەفارەیەك، كە لەبەردەمی لەسەر رێگایەكە دەڕۆیشت ".
باسی لەوەشكردووە "بەهۆی رووداوەكە بەداخەوە شوفێری كیاكە گیانی لەدەستداوە و كەسێكیش برینداربووە و لەلێكۆلینەوەش هەردوو سوارۆ بە خەتابار دانران، چونكە حەفارەكە لەڕووی یاسایی بۆی نیە لەشەقامی سەرەكی بەڕۆیشتن بڕوات، بەڵكو دەبێت بگوازرێتەوە بەفلات، وە هەروەها هیچ مەرجێكی توندوتۆلیشی تێدا نەبووە لەڕووی گلۆپ و سەكنەكانیشی هیچی كاری نەدەكرد و نەدەتوانرا لەلایەن شۆفێران ببینرێت".
ك م

بیروڕا