کوردستانی

ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەری كردووەتە سەر نوسینەوەی رەشنوسی دەستووری هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەری كردووەتە سەر نوسینەوەی رەشنوسی دەستووری هەرێم
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "هەرچەندە پێشتر هەنگاوی سەرەتایی نراوە بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان بەڵام ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر ئەم پرسە هەبووە".

عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان پێش دروستبوونی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم هەنگاوی سەرەتایی بۆ نراوە بەڵام لەدوای دروستبوونی ناكۆكییەكان گفتوگۆ لەسەر نوسینەوەی رەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستان راوەستاوە".

باسی لەوەشكرد "دەستور چەندە پرسێكی یاسایی و سیاسییە ئەوەندەش پەیوەندی بە چارەنوسی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و چارەنوسی گەلەكەمانەوە هەیەو بەوەش ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دواكەوتنی ئەم پرسە".
 
ك م 
Qaiwan
Qaiwan