کوردستانی

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كارەبای سلیمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كارەبای سلیمانییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكاتەوە كە شوێنی بازرگانییان هەیەو بەهۆی قەرزدارییەوە كارەباكانیان بڕدراوە دەتوانن لە رۆژی 25ی ئەم مانگە كە پشووی رەسمییە سەردانی بنكەی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن بۆ دانەوەی قەرزەكانیان و هەڵكردنەوەی كارەباكانیان".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەین كە رۆژی یەكشەممە 25ی 12ی 2022 كاتژمێر 9:00ی بەیانی تا 12:00 نیوەڕۆ سەرەڕای پشووی رەسمی بنكەی وەرگرتنی پارەی كارەبای بەردەم بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەپشت مەحكمەی سلێمانی كراوە دەبێت".

باسی لەوەشكردووە "كردنەوەی ئەو بنكەیە بۆ وەرگرتنی قەرزی كارەبای ئەو هاوبەشانەی كارەبای بازرگانییە كە بەهۆی قەرزارییەوە كارەباكانیان بڕداوە تاوەكو دوای دانەوەی قەرزەكانیان كارەباكەیان بۆ هەڵبكرێتەوە".

جەختی لەوەشكردووەتەوە "داواكارین هەر هاوبەشێك كارەباكەی بڕدراوە دەتوانێت سەردان  بكات تا مامەڵەكەی بۆ رایی بكرێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan