کوردستانی

لەیەکێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێگری دەکرێت لە بڵاوبوونەوە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەیەکێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێگری دەکرێت لە بڵاوبوونەوە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا
مەودا میدیا-

سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنێکی توند لە شاری سنە گیراوەتە بەر هەتا رێگری لە بڵاوبوونەوەی ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا بگیردرێت، بەڵام رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رێگەی سەرچاوەیەکەوە ئاماری گیان لەدەستدانی ئەو کەسانەی بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، تەنیا لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا نزیکەی 3 هاوڵاتیی خەڵکی سنە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و وڵامی پشکنینی کۆرۆنای ئەوان پۆزێتیڤ بووە، بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو سێ کەسە پیاو بوون و تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ڕاگیراوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بەهۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە "کە ناوەندە ئەمنییەکان کادری پزیشکی و بەرپرسانی بەندیخانەیان خستووەتە ژێر گوشار و هەڕەشەیان لێیان کردووە، کە نابێت ئاماری تووشبوان لە سنە بۆ میدیاکان ئاشکرا بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە بە هەنگاوی ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنیا لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە 18 نەخۆش کە پشکنینی کۆرۆنای ئەوان ئەرێنی بووە ڕاگیراون، هەروەها لە شاری سەقز زیاتر لە 50 کەس تێستی کۆرۆنایان ئەرێنی بووە و نزیکەی 6 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە".
Qaiwan
Qaiwan