کوردستانی

نرخی گەشتی عومرە بەرزبوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی گەشتی عومرە بەرزبوەتەوە
مەودا میدیا-
 

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا سەفەری عومرە لە کوردستانەوە بۆ سعودیا نرخەکەی گەیشتووەتە نزیکەی هەزار دۆلار، هۆكارەكەش زیادبوونی خواستی گەشتكردنە بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵی نوێوە.

 
بە هۆی پشوی سەرساڵی میلادی گەشتکردنی هاوڵاتییان زیادیکردووە و یەکێک لەو شوێنانەی خەڵک سەردانی دەکەن، سعودیایە بۆ جێبەجێکردنی عومرە، نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە مانگی رابردوو نرخی گەشتی عومرە بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ گەشتی هاوڵاتییان لەکاتی پشوەکانی سەری ساڵ دەگەڕێتەوە.

نیاز راغب نەقشبەندی راشیگەیاند، بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵی نوێ خواست لەسەر عومرە لە کوردستان زیادیكردووە و بەپێی شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و شوێنی مانەوەیان نرخی رۆشتن و هاتنەوە لە نێوان كۆمپانیاكان جیاوازە.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا سەفەری عومرە لەکوردستانەوە بۆ سعودیا نرخەکەی گەیشتووەتە نزیکەی هەزار دۆلار، هۆكارەكەش زیادبوونی خواستی گەشتكردنە بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵی نوێوە.

بەرزبوونەوەی نرخی گەشتی عومرە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردودا نرخەکەی نزیکەی 700 دۆلار بوو.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan