کوردستانی

کەشناسی هەرێم، لەم ناوچانە باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی هەرێم، لەم ناوچانە باران دەبارێت
مەودا میدیا-


بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ  هەینی 23ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستان و سبەینێ بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت ،
خێراى با  لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما   بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، باران بارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، پێشبینی دەکرێ باران بارین لە سنوورى قەزاى خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری زیاتر بێت . 
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی  1 تــا 2  پلە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو، خێراى با  لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت.
 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک     :  15 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  16 پلەى سیلیزى
سۆران    :  15 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  17 پلەى سیلیزى




ژ.م
Qaiwan
Qaiwan