گێتی
وڵاتانی ئەندام لە گروپی 7 بڕیارەکانی تاڵیبان دژی ژنان بە پێشیلکاری دژی مرۆڤایەتی ناو دەبەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیرانی دەرەوەی گروپی 7 راگەیەندراوێکییان بڵاوکردەوە و هۆشدارییان دا لەو کارانەی تاڵێبان دژی مافی ژنان ئەنجامی دەدات و بە پێشێلکاری دژی مرۆڤایەتی ناویی هێنا.
راگەیەنداروەکەی گروپی 7 لەکاتێکدایە کە تاڵیبان لەکچانی ئەو وڵاتەی قەدەغە کرد لە زانکۆکان بخوێنن.
ئەندامانی گروپەکە نیگەرانن و هۆشدارییان دایە تاڵیبان ئەو بڕیارەی ئەوان لەداداگای باڵای لاهای باسدەکرێت.
ئەو هەنگاوەی تاڵیبان لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە گەڕانەوەی بۆ سەدەکانی پێش زایین ناوی هێنرا و بە مەترسی لەسەر ماف و ئازادییەکانی ژنان باسیکرد.
هەنگاوەکەی تاڵیبان لەکاتێکدایە، محەمەد نەدیم بەرپرسی وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان وتوویەتی، هۆکاری قەدەغەکە بۆ جۆری جلوبەرگی خوێندکارەکان دەگەڕێتەوە کە نەشیاوبوون.
لایە خۆشیەوە محەمەد نەدیم داوای لەوڵاتان کرد دەستوەردان لەکاروباری ئەفغانستان نەکەن.
ژ.م