کوردستانی
ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەدوای سەردانەکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەنگاونان بۆ ئەو کارانەی لەدەرەوەی رەوشتی کوردایەتی و پێچەوانەی بنەماکانی ئاینی ئیسلامن، ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد.
لەدوای سەردانەکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەنگاونان بۆ ئەو کارانەی لەدەرەوەی رەوشتی کوردایەتی و پێچەوانەی بنەماکانی ئاینی ئیسلامن، ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، برای ئازیز بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی پر بە دڵ دەستخۆشی لە جەنابتان دەکەم بۆ ئەو ھەنگاوانەی چەند رۆژی رابردووی جەنابتان، ئەدهەم بارزانی راشیگەیاند، سەردانی رۆژ ئاوای کوردستان و پشتیوانی جەنابتان بۆ شەرڤانانی ئازادی و جەنگاوەرانی دژ بە تیرۆریستانی تاریکستان جێگای دەستخۆشی و شانازی ھەمو کوردێک و ئازادیخوازێکە .
سەبارەت بەم هەنگاوانەی دوایی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی ئەدهەم بارزانی وتیشی، ڕاوەستانی جەنابتان لەبەرامبەر ئەو کارانەی لە دەرەوەی رەوشتی کوردایەتی و پێچەوانەی بنەمایەکانی ئاینی ئیسلامن و بڕیاری جەنابتان بۆ قەدەغەکردنی ئەم شۆێنانە جێگای رێز و تەقدیری زۆربەی ھەرە زۆری میللەتەکەمانە .
دەقی پەیامەکە
بە ناوی خوای گەورە و مھرەبان
بۆ / جەنابی سەروکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان برای ئازیز بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
لە گەل سڵاو و رێزمان
پر بە دڵ دەست خۆشی لە جەنابتان دەکەم بۆ ئەو ھنگاوانەی چەند رۆژی رابردووی جەنابتان :
١- سەرەدانی رۆژ ئاوای کوردستان و پشتیوانی جەنابتان بۆ شەرڤانانی ئازادی و جەنگاوەرانی دژ بەترۆریستانی تاریکستان جێگای دەست خۆشی و شانازی ھەمو کوردێک و ئازادیخوازێکە .
٢- ڕاوەستانی جەنابتان لە بەرامبەر ئەو کارانەی لە دەرەوەی روشتی کوردایەتی و پێچەوانەی بنەمایەکانی ئاینی ئیسلامن و بریاری جەنابتان بۆ قەدەغە کردین ئەم شۆێنانە جێگای رێز و تەقدیری زۆربەی ھەرە زۆری میللەتەکەمانە .
ڕاستە رێگای سەرکەوتنی ئێوەی خۆشەویست و یەکێتی نیشتیمانیە، لەم قوناغە سەختە دا کە دوزی رەۆای گەلەکەمان تێدا تێدەپرێت .
سەرکەوتو بن .
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٣-١٢-٢٠٢٢
ژ.م
بیروڕا


