کوردستانی
بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی یەکەم و سبەینێ یەکشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەموو ناوچەکانی هەرێم کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت و لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەكانی گەرما لەنێوان 2 بۆ 18 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما لەنێوان 12 بۆ 19 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا