کوردستانی

خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

لە سبەینێ یەکشەممەوە خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەهۆی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قوتابییان.

ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکان وەرزی یەکەم و دەسپتێکردنی پشووەکانی سەری ساڵ لە سبەینێ یەکشەممەوە 25/12/2022 بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری تیادا دەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "بەیانیان موەلیدەکان کارناکەن و رۆژانە بەرنامەی کارکردنیان، لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو دەبێت لەو مایەدا هەر کاتێک کارەباى نیشتمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن و بەیانیان کارناکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan