کوردستانی

بزانە نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا گەیشتە چەند؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزانە نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا گەیشتە چەند؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەگەڵ دابەشکردنی نەوت لە دەرەوەی شارەکان نرخی نەوتی سپیی ماڵان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نەوتفرۆشێکیش دەڵێت "خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمە".

محەمەد فاخر، نەوتفرۆش لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەهۆی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە 280 هەزار دینارەوە بۆ 220 هەزار دینار دابەزیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە خواست لەسەر کڕینی نەوت بە بەرمیل کەمترە هاوڵاتییان زیاتر بە دەبە نەوت دەکڕن، هەروەها ئەو نەوتەی ئێمە دەیفرۆشین نەوتی بەغدایە".

ماوەی مانگێک زیاترە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە و چاوەڕواندەکرێت لە ناوشاریش دەست بە دابەشکردنی بکرێت، نرخەکەشی 103 هەزار دینارە، بەڵام دابەشکردنەکەی بەشێوەیەکی سست بەڕێوەدەچێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan