کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی یەکەمی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و هەوڵەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵە ئەرێنییانە کرد کە بە ئاڕاستەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەنرێن و رایگەیاند "هەر هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan