کوردستانی
رۆژانە لە هەرێمی کوردستان 110 تۆن زەیتی زەیتون بەرهەمدەهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەئیستادا زەیتی زەیتون داواکاری زۆری لەسەرە و لە هەرێمی کوردستانیش حەوت کارگەی بەرهەمهێنانی زەیتەکە هەیە و لە ڕێگەی ئەو کارگانەوە ڕۆژانە نزیکەی 110 تۆن زەیتی زەیتون لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم رادەگەیەنێت، کارگەکانی بەرهەمهێنانی زەیتون لە هەرێمی کوردستان بە کوالێتییەکی زۆر باش زەیت بەرهەمدەهێنن و ڕۆژانەش نزیکەی 800 تۆن زەیتوون لە جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگرن و زەیتەکەش بەهۆی بوونی خواستی زۆر هەر لە ناوخۆ ساخدەکرێتەوە.
نیعمەت مەولوود، سەرۆکی کۆمەڵەی هەرەوەزی زەیتون بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی رۆژەکان هێنانی زەیتون لەلایەن جوتیارانەوە رێژەکەی دەگۆڕێت و دەشڵیت، چەند وەرزەكە درێژ بێتەوە بەرهەمهێنانی زەیتون زیاتر دەبێت بۆنموونە بەرهەمهێنانی زەیت ئەگەر لەمانگی 12 بۆ 1بكرێت کێشەی نییە، بەڵام لەمانگی 9 بکرێت ئەوا سەوزە و ڕۆنی تێدا نیە، لە ئێستادا کاتی گونجاوە بۆ زەیت لێکردنەوە.
نیعمەت مەولوود، ئاماژە بەوەش دەکات، زەیتی زەیتون داواكاری زۆری لەسەرە، خەڵكی زۆر بەكاریدێنن.
جگە لەو ناوچانەی کەشێکی ساردیان هەیە، تەواوی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ چاندنی زەیتون شیاوە و دەکرێت تێیدا بڕوێنرێت و نزیکەی هەزارو 350 جووتیاریش لەو بوارەدا کار دەکەن.
ژ.م
بیروڕا


