کوردستانی

بەشێک لە رێگەی سەرەکی سلێمانی بۆ کەلار دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە رێگەی سەرەکی سلێمانی بۆ کەلار دادەخرێت
مەودا میدیا-


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بەشێک لە رێگەی سەرەکی کەلار بۆ سلێمانی دادەخرێت داخستنەکەش بەهۆی کارکردن تێیدایە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتییان بەتایبەت شۆفێران دەکاتەوە بەشێک لەرێگای سەرەکی  کەلار بۆ سلێمانی لە گوندی "لەواوانە"وە بە ئاراستەی سلێمانی تاوەکو گوندی "ئاوەخێری" بەهۆی کارکردن لە رێگەکە گۆڕین لە رێگەکەدا هەیە.

داواشی لە شۆفێران کردووە پابەندی رێنماییەکان بن بەتایبەت لە ئێستادا کە بەهۆی گۆڕینی کەشوهەوا ئەگەری لافاو و خزبوونی رێگەکە زۆرە.



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan