گێتی
تاڵیبان کارکردنی ژنانی لە ناو دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکان قەدەغە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئابوری تاڵیبان لەبڵاوکراوەیەکدا بۆ هەموو ناوەندەکانی کارکردنی حکومی و ناحکومی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئافغانستان رایگەیاند، کارکردنی ژنان قەدەغەیە.
وەزارەتی ئابوری حکومەتی تاڵیبان لەبڵاوکراوەیەکدا بۆ هەموو ناوەندەکانی کارکردنی حکومی و ناحکومی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەفغانستان رایگەیاند، کارکردنی ژنان لەبوار و شوێنە جیاوازەکان قەدەغەیە.
ئەو وەزارەتە باسیلەوە کردووە لەم کۆتاییانەدا هەواڵی زۆرمان پێگەیشتوە لەسەر ئەوەی ژنان لە شوێنەکانی کاردکردن جلوبەرگ و حیجابیان دوورە لە بنەماکانی ئیسلام راشیگەیاندووە، هەر شوێنێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت ئەوا دادەخرێت.
لەماوەی رابردوشدا بە بیانووی جلوبەرگ و جێبەجێنەکردنی بنەماکانی ئیسلام خوێندنی کچان لە زانکۆکان قەدەغەکرا.
ژ.م