کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکێکی دیکە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکێکی دیکە دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر ئاگاداری بریکارەکان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت لە رۆژانی داهاتوودا سەبەتەی خۆراکی مانگی 11 دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند "لە 26ی مانگ تا 29ی كانونی یه‌كه‌می 2022، لە فەرمانگەکەمان لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 1ی پاشنیوەڕۆ دەوام دەکرێت".

ئاماژەی بەوەکردووە "داوا لە بریکارەکانی ژمارە (201+202+203+204+205+206+207+208+209+210+211) دەکەن سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری مانگی کانونی یەکەمی 2022".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە رۆژانی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی 11ی ساڵی 2022 دەکرێت، هەر بریکارێک پێشەکی لیستی بریکاری نەباتەوە و پارەکەی نەخەوێنێت بەشەخۆراکی بۆ رەوانە ناکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan