کوردستانی

لەم ناوچانە بەفر دەبارێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانە بەفر دەبارێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی کانونی یەکەم و سبەینێ دووشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەورى تەوا دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک، دروستبوونى تەم و مژ لە رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچە شاخاویەکان لەکاتەکانى شەودا لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى باکوورى رۆژهەڵات، پلەكانی گەرما لەنێوان 12 بۆ 17 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 14 بۆ 18 پلە دەبێت.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan