کوردستانی
کەی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری تەواودەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت کارەکانی پرۆژەکە بە باشی بەڕێوەدەچن، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ئەو پلانەی کە دامان ناوە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە ماوەی 365 رۆژ تەواو دەبێت.
ئەحمەد حسێن، سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کارەکەمان دوو ئەندەرپاسە لە لای باخی بەختیارییەوە لەئێستادا سایدی سلێمانی بۆ تاسڵوجە داخراوە لەو بەشەدا کارەکان دەکرێت، قۆناغێکی باش پرۆژەکە چووەتە پێشەوە، بەم نزیکانە شەقامی هاتن بەرەو سلێمانیش دادەخرێت و رێگە کاتییەکە بەکاردەهێنرێت".
لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر کارەکانیان ئەحمەد حسێن وتی "بە دڵنیاییەوە کەشوهەوا کاریگەری دەبێت لەسەر کارەکانمان، ئەو رۆژانەی بارانە ناتوانین کار بکەین، بەڵام رۆژەکانی دیکە قەرەبووی دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو پلانەی کە دامان ناوە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە ماوەی 365 رۆژ تەواو دەبێت ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش".
س.ر

بیروڕا