کوردستانی
"هەرکاتێک پەیوەندیی یەکێتی و پارتی باشبووبێت، خەڵکیش گوزەرانیان باشبووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت ئامادەن لەگەڵ پارتی کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد لە دوای ساڵی نوێ سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستەکانی وەزیری پێشمەرگە و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کۆدەبێتەوە.
میقداد شێخ بەهادین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندیی حزبەکەی لەگەڵ پارتی بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتی و پارتی دوو حزبی هاوپەیمانن لە کوردستاندا و هەردوولامان حوکمانکردووە، هەرکاتێک پەیوەندییەکانی نێوانمان باشبووبێت خەڵکی کوردستانیش گوزەرانیان باشبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەک یەکێتی دەرگامان کراوەیە بۆ هەموو حزبەکانی کوردستان هەر حزبێک بیەوێت لەگەڵمان گفتوگۆ و رێککەوتن بکات ئێمە ئامادەین بەبێ هیچ دواکەوتنێک، بە تایبەت ئێستا ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی ئەو بابەتەی هەیە لەنێوانمان تایبەت نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو حکومەت لە پشکی یەکێتی وتی "لە دوای ساڵی نوێ سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر ئەو پرسە کۆدەبێتەوە کاندیدی خۆی دیاریدەکات بۆ پۆستەکانی وەزیری پێشمەرگە و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم".
س،ر

بیروڕا