کوردستانی

نەخۆشخانەی هیوا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەی هیوا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی هیوا لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە هەرچەندە لە رۆژی 25ی 12ی 2022 تا 1ی 1ی 2023 پشووی رەسمییە بەڵام لەبەر بەرژەوەندی نەخۆش و دروست نەبوونی لۆد لە نەخۆشخانەكە رۆژانی 26 و 28ی ئەم مانگە دەوامی ئاسایی دەكرێت و بەشی فریاكەوتنی خێراش لە نەخۆشخانەكە بەردەوام لە ئەركدا دەبن".

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندوووە "سەرجەم نەخۆشانی نەخۆشخانەكەمان ئاگادار دەكەینەوە لە 25ی 12ی 2022ەوە تا 1ی 1ی 2023 پشووی رەسمی دەبێت لە نەخۆشخانەكە بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی نەخۆشی نەخۆشخانەكەمان بۆ ئەوەی لۆدێكی زۆر دروست نەبێت رۆژانی 26ی 12 رۆژی دووشەممە و  28ی 12 رۆژی چوارشەممە دەوامی رەسمییە وەك رۆژانی ئاسایی لە نەخۆشخانەكەمان".

باسی لەوەشكردووە "وەك هەمیشە بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەی هیوا 24 كاتژمێر كراوە دەبێت وە لەسەرجەم بەشەكانی دیكەدا پزیشك و كارمەندانی ئێشكگر 24 كاتژمێر لە ئەركدا دەبن".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan