کوردستانی

تەندروستی سلێمانی: 25 تیمی فریاكەوتنی خێرا لەحاڵەتی ئامادە باشیدا دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی: 25 تیمی فریاكەوتنی خێرا لەحاڵەتی ئامادە باشیدا دەبن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ شەوی سەری ساڵ راگەیاندو باسی لەوەشكردووە "25 تیمی فریاكەوتنی خێرایی تەندروستی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادە باشیدادەبن".

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندووە "لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، پلانی پێویستمان داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستیش دەگیرتەبەر و لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی".

باسی لەوەشكردووە "لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ، لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لەشەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچنار دوو تیمی لێدەبێت و هەروەها 11 تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122 لەخزمەتی هاوڵاتییاندا دەبن".

تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە "هاوكات لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستییەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و هاوڵاتییان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan