گێتی
لەبارەی ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەگەڵ ئەوەی لە رۆژانی رابردوو دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاری ناردنی كۆچبەرانی بۆ رواندا بە یاسایی ناوبرد بەڵام بەرپرسی هۆشیاری پەنابەران لە كۆمەڵەی كوردی بەریتانیا دەڵێت "ئەو بڕیارەی دراوە مەرج نییە جێبەجێ بكرێت و باس كردنی ئەو پرسەش بۆ ترساندنی ئەو كۆچبەرانەیە كە دەیانەوێت روو لەو وڵاتە بكەن و تا ئێستاش هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ نەنراوە".
هێمن هەورامی بەرپرسی هۆشیاری پەنابەری لە كۆمەڵەی كوردی بەریتانیا بۆ مەودا میدیا وتی "ئەو بڕیارەی دراوە بۆ ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە دراوە و ئەوەی دەوترێت دادگای بەریتانیا بڕیاریداوە بەوجۆرە نییە چونكە دادگای باڵای بەریتانیا پرسەكەی بە یاسایی یەكلایی نەكردەوە نەك بڕیاری دابێت بە ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا.
باسی لەوەشكرد "ئەو بڕیارەی دراوە لە پێناو كەمكردنەوەی ئەو ژمارەی زۆرەی كۆچبەرە كە روو لە بەریتانیا دەكەن و مەرج نییە جێبەجێی بكەن، جگە لەوەش ئێستا سێ رێگا دیاریكراوە بۆ كۆچبەران یا گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكانیان یا ناردنیان بۆ ئەو وڵاتانەی پێدا تێپەڕیوون و سەلامەتن یا ئەوەتا رەوانەی وڵاتی سێیەمیان بكەن كە رواندایەو ئەوەش بە نامە بۆ زۆربەی كۆچبەران رەوانە كراوە".
جەختی لەوەشكرد "لە بەر بەدەنگ هاتنی وڵاتانی ئەوروپا و رێكخراوەكان زۆر مەحاڵە حكومەتی بەریتانیا پەنابەران رەوانەی رواندا بكات، ئەگەر جێبەجێشی بكات ژمارەیەكی كەمی پەنابەران رەوانە دەكات و بۆ ترساندنی كۆچبەرانە تاوەكو روو لەو وڵاتە نەكەن".
ك م