کوردستانی
پۆلیسی راپەڕین: كەسێك لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە بە چەقۆ كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایدەكات "ئەمشەو تەرمی كەسێك بە كوژراوی هێنراوەتە پزیشكی دادوەری رانیە و دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت ئەو كەسە لە گوندێكی سنوری ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە بە چەقۆ كوژراوە و لە ئێستادا بكوژەكە دەستگیركراوە".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە "دوای ئەوەی كاتژمێر 9:40 خولەكی ئەم شەو یەك شەممە 25ی كانونی یەكەمی 2022 تەرمی كەسێك گەیەندرایە پزیشكی دادوەری رانیە، دەركەوت كە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. دەستبەجێ رێكاری یاسایی گیرایەبەر و بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كەسە كوژراوەكە بەناوی (ع،ح،ع) لەدایكبووی ساڵی 1991 رەگەزی نێر دانیشتوی گوندی قەرەنیاغا سەربە ناحیەی چوارقوڕنە لە سنوری گوندی قەرەنیاغا سەربە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن هاوڕێیەكیەوە بە چەقۆ پەلامار دراوە و گیانی لەدەستداوە".
باس لەوەشكراوە "هێزەكانی ئاسایشی چوارقوڕنە چوونەتە شوێنی رووداوەكە و بكوژەكەیان دەستگیر كردووە و دواتر بەهەماهەنكی نێوان پۆلیس و ئاسایش بكوژەكە بەناوی (ش. ر. ،ش) لەدایكبووی ساڵی 1992 لە رەگەزی نێر رادەستی پۆلیس كرا".
ئەوەش راگەیەندراوە "تەرمی كوژراوەكە دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی رادەستی كەسوكاری كرایەوە. مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كرایەوەتەوە و ئێستا بكوژی ناوبراو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".
ك م

بیروڕا