گێتی
پەروین بوڵدان: هەدەپە پارتی چارەسەری تورکیایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دەڵێت پارتەکەی پارتی چارەسەری تورکیایە و ئەو دەسەڵاتە گەورەیەیە کە ئەردۆغان لە دەسەڵات دووردەخاتەوە، هاوکات لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسەوە رایگەیاند دەبێت بەزووترین کات راستییەکان ئاشکرا بکرێن و حساباتەکانی پشتی بزانرێن.
 پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە لە میانەی وتارێکیدا لە کۆنگرەی رێکخستنەکانی پارتەکەی وتی "هەدەپە پارتی چارەسەری تورکیایە، هەر لەبەرئەوەشە رووبەڕووی هێرشی بەرفراوان دەبێتەوە".
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە رەخنەی تووندی لەو سیاسەتانە گرت کەوا نکۆڵی لە دوزی کورد دەکەن و رایگەیاند لە دەسەڵات دووریان دەخەنەوە "ئەوانەی دەیانەوێت کورد و هێزه دیموکراسییەکان له سیاسەت دووربخەنەوه ئەمڕۆ له مێژووی سیاسەتدا نین، ئێمە سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکەین کەوا ئەکەپە لەناو زبڵدانی مێژوودا دەبێت."
س.ر
بیروڕا
 
                     
                     
                     
                    


 
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                            