کوردستانی

ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی رێکخراوی سەرۆکی رێکخراوی کرێکارانی بیانی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی جەڵتەی دڵەوە هاوڵاتییەکی بیانی گیانی لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە ئەمساڵدا 12 کرێکاری بیانی لە هەولێر و سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

محەمەد هەژار، سەرۆکی رێکخراوی کرێکارانی بیانی لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2022 تەرمی هاوڵاتییەکی بیانی لە سلێمانییەوە رەوانەی وڵاتەکەی دەکرێتەوە، ئەو هاوڵاتییە بیانییە ناوی ئانو ئالییە لە دایکبووی ساڵی 1986ە و خەڵکی وڵاتی نیپاڵە، لە 14ی ئەم مانگەوە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ بووە، بەهۆی ئەوەی دووبارە تووشی جەڵتە بووەتەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەمساڵدا لە هەولێر و سلێمانی 12 کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستداوە کە حەوتیان نێردراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و ئەوانی دیکەش لە هەرێمی کوردستان بە خاکسپێردراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan