کوردستانی

بەبۆنەی سەری ساڵەوە ئەم شەقامانە دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەبۆنەی سەری ساڵەوە ئەم شەقامانە دادەخرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی شەوی سەری ساڵی راگەیاند و ئاماژە بەوەشدەکات لە رۆژی 29ی ئەمانگەوە بەشێكی شەقامی سالم  دادەخرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری شۆفێران دەكەین لە رێكەوتی 29/12/2022 سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییانەی دێنە سەر شەقامی سالم دادەخرێن".

ئاماژە بەوەکراوە "لە رێكەوتی 30/12/2022 كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ شەقامی سالم لە پردی خەسرەو خاڵ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەكرێت بەڕووی شۆفێراندا و تاوەكو رۆژی دواتر و كۆتایی هاتنی جەژنی سەری ساڵ".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە جێبەجێ دەكرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئەرك و فەرماندا دەبن لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەو شەوەدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan