کوردستانی

وەزارەتێك 49 هەلی كاری راگەیاند و كاتی كۆتایی هاتنی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەشی ئاشكرا كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتێك 49 هەلی كاری راگەیاند و كاتی كۆتایی هاتنی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەشی ئاشكرا كرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەخساندنی 49 هەلی كار رادەگەیەنێت و ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكان تاكو رۆژی 2-1-2023 درێژ دەكرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، بۆ ئەوەش وێڕای لێبووردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2-1-2023  لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی رەسمی وەزارەت كراوە دەبێت".

باسی لەوەشكردووە "بۆدەرچوانی كۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و كارگێری و ژمێریاری و یاسایی كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە (‏https://forms.gle/3vfWGYv4sq7qF9pRA)،  بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاككەرەوە -بەردەست – شوفێری كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن (‏https://forms.gle/rX2nQmjVuA5gtBH18) پڕكردنەوەی فۆڕمەكانیش تا كاتژمێر 11ی بەیانی 2-1-2023 بەردەوامی دەبێت".

راشیگەیاندووە "لەكاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێك لە پڕكردنەوەی فۆرمەكان لە لینكەكانی سەرەوە تكایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بكەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و  ڤایبەر وە یان ئیمەیلیك بنێرن بۆ [email protected]كێشەكە چارەسەر دەكەین".
وەزارەتی بارزگانی راشیگەیاندووە "ئەگەر داواكار بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنابێت پێویستە یەكسانكردنی بڕوانامەی بۆكرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئەوەی زیاتر لەیەك فۆرم پڕبكاتەوە مافی دەفەوتێ، لە كاتی دەرچوونی ناوەكانیش بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لیژنەیەكی پسپۆر چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكار دەكات".

ئاشكراشیكردووە "فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەكێك لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی،  بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی دهۆك".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan